ڕەوشت وڕێکاری عەرەبستان بۆ ڕاگرتنی سودان لە هاوپەیمانی دەسدرێژکاران بۆ سەر یەمەن
یەکێ لە نەیارانی دەوڵەتی سودان ئاشکرای کرد کە ڕژێمی سعودی لە شێوەیەکی نائەخلاقی بۆ ڕاگرتنی سودان لە هاوپەیمانی دەسدرێژکاران بۆسەر یەمەن ،چالاکانی سودانی دەسگیر وڕادەستی خارتومی کردن.
"بەکری عەبدولعەزیز " یەکێ لە نەیارانی دەوڵەتی سودان ، لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی " میسر ئەلعەرەبیە " وتی ڕژێمی عەرەبستانی سعودی لە پێ وشوێن گرتن ودەسگیرکردنی چالاکانی سودانی وڕادەس کردنیان بە دەوڵەتی " عومەر ئەلبەشیر" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەوڕی کارێگەری هەیە . بەکری عەبدولعەزیز وتی: بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ڕیاز وخارتوم ، سودان بە مەرجێک لە هاوپەیمانی پەلامار بۆ سەر یەمەن دەمێنێتەوە کە ڕیاز چالاکانی سودانی ئامادە لە ناو خاکی عەرەبستان ڕادەستی ئەو وڵاتە بکاتەوە. ئەم نەیارە سودانیە وتی: ئەم چالاکە سودانیە دەسگیر کراوانە لەگەڵ خراپترین چەشنی ئەشکەنجە ڕووبەڕوون وبڕیک لەوان لە کاتی دەسگیرکران کوژراون وبڕیکی تریش بە هۆی ئەشکەنجە زیانیان وێ کەوتووە. عەبدولعەزیز پیداگری کرد کە خەڵکی سودان بە توندی لەگەڵ بەشداری ئەم وڵاتە لە شەڕی یەمەن لە تەنیشت هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی نەیارن. لە ٢٦ی مارسی ٢٠١٥ هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستان وچەند وڵات لەوان سودان هەڵمەتی سەربازی لەدژی یەمەنی دەسپێکرد. حیزب وئەندامانی پەرلەمانی سودان لە ڕۆژەکانی ڕابردوو خوازیاری چوونەدەری هێزە سودانیەکان لە یەمەن بوون. ڕژێمی سعودی یەکێ لە ڕەشترین کارنامەکانی حکومەتەکانی جیهانی لە بواری مافی مرۆڤ داهەیە و چالاکانی سیاسی ، کۆمەڵایەتی ومافی مرۆڤی ئەم وڵاتە لەگەڵ توندترین حوکمی دادەڤانی وئەشکەنجەکان لە بەندیخانەکانی ئەم وڵاتە دا ڕووبەڕوون.