ته‌مووز 04, 2018 07:53 Asia/Tehran
  • پەردەلادانی سوپای یەمەن لە سەکۆ ژێرزەوینیەکانی هاویشتنی مووشەک

یەکەی مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن دوێشەو(سێ شەممە) لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی دروست کران و پەردەلادان لە سەکۆ ژێرزەوینیەکانی هاویشتنی مووشەکی بالستیک ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری فارس، یەکەی مووشەکیی سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن لەو بەیاننامەدا ڕایگەیاند: ئیدیعاکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لەمەڕ تێکشکاندنی سەکۆکانی هاویشتنی موشەکی بالستیکی سوپای یەمەن، پێشاندەری شکست هێنان و سەرلێشێواویی دوژمنە.

سوپای یەمەن رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند، مووشەکێکی بالستیکی کورتبڕ لەجۆری"بەدری یەک" هاوێژرایە ناوچەی"خۆمس مەشیت" لەباشووری عەرەبستانی سەعوودی کە ئەگەری زۆر لەئارادایە سەکۆکانی هاویشتنی مووشەکی ژێرزەوینی هاوێژراوە.

هێزی بەرگریی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەو وڵاتە لەلایەن رژیمی سەعوودی تادێ ڕوو لەزیادبوونە.[

یەکەی مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لەو بەیاننامەدا هەروەها ئاماژەی کردە تاوانکاریی رۆژی سێ شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا لە هێرش بۆسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی لەباکووری ئەو وڵاتە کە کوژران وبرینداربوونی زیاتر لە بیست کەسی سیڤیلی لێکەوتەوە، و وتی: سەعوودییەکان جگە لە کوشت وبڕ وقەڵاچۆ ، شتێکی دی نازانن .

سەرپەیڤ