ته‌مووز 04, 2018 19:18 Asia/Tehran
  • کوژرانی سی لەشکریی سەعودی لە مانگی ژووئەنی ٢٠١٨ لە یەمەن دا

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوە فەرمییەکانی عەرەبستان، پتر لە ٧٦ لەشکریی سەعودی لە مانگی ژووئەنی ٢٠١٨ لە شەڕی دژی یەمەن دا کوژراون یاخود بریندار بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، تێکھەڵچوونەکانی نێوان لەشکریانی سەعودی و سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ناوچە سەرسنوورییەکانی نێوان دوو وڵات لەوانە لە نەجران ، جازان و عەسیر لە باشووری عەرەبستان لە مانگی ژووئەنی ڕابردوودا بەردەوام کراو بە پێی ھەواڵە بڵاوکراوەکان لە میدیا فەرمییەکانی عەرەبستان، لەم مانگەدا ٧٦ لەشکریی سعودی کوژراون  یاخود بریندار بوونە.

بەپێی نووسینی بنکەی ھەواڵدەریی کەناڵی ئەلمەسیرە، کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەوانەی وا کەس و کاریان لە ناوچە سەرسنوورییەکانی عەرەبستاندا لە دەست داوە، کوژرانی ٣٠ لەشکریی سەعودییان پشتڕاست  کردووەتەو ئەمەش لە ھەل و مەرجێکدایە کە ھەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستان (واس) یش دانی بەکوژرانی ٢٦ کەسیاندا ناوە. ژمارەی بریندارانیش ھەر لە یەکەمی ژووئەنی ٢٠١٨ەوە ھەتاکوو ڕۆژی سیھەمی ئەم مانگە چل و شەش کەس ڕاگەیەندراوە.

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە کاردانەوە بەرامبەر بە دەست درێژکارییە بەردەوامەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی-ئەمریکی بۆ سەر وڵاتەکەیان، ھەڵیانکوتاوەتە سەربنکە و بارەگای ئەم ھاوپەیمانییە لە نێو خۆو دەرەوەی یەمەن و بەردەوامیشن لە سەر ھەڵمەتەکانیان.

لە ئۆپراسیۆنی دوورەنگێوەکانی یەمەنیش ھەتاکوو ئێستا دەیان کەس لە بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی سەعودی کوژراون.

عەرەبستانی سەعودی بە داکۆکیی ئەمریکاو بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە بە بیانوی گەڕاندنەوەی عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن  بۆ سەر دەستەڵات شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە بەڵام . سەرباری ھەموو ئەو پەلەقاژانەی بە ھیچکام لە ئامانجەکانی لەو وڵاتەدا نەگەییشتووە.

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ