پەلامارە بەرفراوانەکانی فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆسەر پارێزگەی سەعدەی یەمەن
فڕۆکە جەنگیەکانی دەسدرێژکاری سعودی ڕۆژی پێنجشەممە ، 27 جار پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەنیان بۆردومان کرد .
بە پێی راپۆرتی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە ، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی ڕۆژی پێنجشەممە حەوت جار کەناڵی پێوەندیی و بەدالەی ناوچەی سنووریی رازح لە پارێزگەی سەعدەیان دایەبەر پەلامار و وێرانیان کرد .
فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی سەرلەبەیانی ھەمان ڕۆژیش یازدە جار ناوچەی جەبەل بن عەریج لە ناحیەی ساقین ، پێێنج جار ناوچەی جەبەل شەرقە و چوار جار ناوچەی جەبەل میفتاح لە ناحیەی حیدانیان لە پارێزگەی سەعدە بۆردومان کرد .
لە هەمان کاتدا سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازیش ڕایگەیاند : یەکینەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەرتەش و گوردانە جەماوریەکانی یەمەن ڕۆژی پێنجشەممە ، بنکەی سەرکردایەتیی هاویەیمانیی سعودیان لە بنکەی ئەلبەریقە لە عەدەنی باشووری ئەم وڵاتە دایەبەر پەلامار .