ته‌مووز 07, 2018 19:11 Asia/Tehran
  • بەدیل گیرانی شەست وپێنج بەکرێگیراوی سەعوودی لەلایەن هێزە یەمەنییەکان لە ئەلزالع

هێزە یەمەنییەکان توانیان لە ئۆپراسیۆنێک لە پارێزگای ئەلزالع شەست و پێنج بەکرێگیراوی دەسدرێژکاری سەعوودی بەدیل بگرن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی کەناڵی ئەلعالەم، هێزە ئاسایشییەکانی یەمەن شەست و پێنج بەکرێگیراوی سەعوودیان لەحەوتەی ڕابردوودا لە شارەکانی «دمت » و«جبن»ی سەر بەپارێزگای ئەلزالع و پێش هەوڵە تیرۆریستییەکان ناسکرد و بەدیلیان گرتن.

هێزە یەمەنییەکان هەروەها چەند مووشەکی کاتیۆشاو گولـەهاوەنیان گرتە بنکەو پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەناوچەی "الشریجە" لەباکووری پارێزگای لەحجی یەمەن کە برینداربوون و کوژرانی ژمارێک بەکرێگیراوی لێکەوتەوە.

هێزە یەمەنییەکان بە پووچەڵ کردنەوەی دوو پەلاماری مەزنی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەشاری «التُّحَیتا» لەباشووری پارێزگای حودەیدەش بیست و هەشت کەس لەوانیان کوشت، بیست و یەک بەکرێگیراوایان بریندار و دە ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی ئەوانیان تێکشکاند.

لەهەمان کاتدا، هێزە یەمەنییەکان بەپاڵپشتی توانای مووشەکی و تۆپخانەیی هێرشیان کردەسەر پێگەی سەربازیی "مەجازە" لە پارێزگای سنووریی "عەسیر"ی عەرەبستان و ژمارێک لە سەربازانی سەعوودیان کوشت و یان بریندار کرد.

عەرەبستان بەپاڵپشتی ئەمریکاو چەند وڵاتی عەرەب لەمارسی ٢٠١٥ـەوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات، هێرشی کردەسەر ئەو وڵاتەو سەرباری پەلامارە ئاسمانییەکان و گەمارۆی هەمەلایەنەی یەمەن، بەهیچکام لە ئامانجەکانی نەگەیشتووە.

سەرپەیڤ