ته‌مووز 08, 2018 17:22 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی  بۆ سەر باشووری  ڕۆژئاوای یەمەن

لە نوێترین پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی بۆ سەر باشووری ڕۆژئاوای یەمەن لانیکەم 10 شاروومەندی یەمەنی کوژران و یان بریندار بوون .

 کاناڵی تەلەفیزیونی  ئەلمسیرەی یەمەن  ڕۆژی  یەکشەمە  ڕاپۆڕتی دا  زۆربەی قوربانیەکانی ئەو پەلامارە کە بۆ سەر مەزرایەک  لە پارێزگای یەمەن ڕووی دا  منداڵ  بوون . .هەفتەی  ڕابردووش فڕۆکە شەڕکەرەکانی س ەعوودی ڕێ و ڕەسمێکی  شاییان  لە پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن  دایە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە 11 کەس کوژران و 11 کەسیش  بریندار بوون  زۆربەی  قوربانیەکانی ئەو پەلامارە منداڵ  و ژن بوون . هەواڵێکی  دیکە ئەوە یە کە  سەرچاوەیەکی   نزیک بە  عەبد ڕەبە مەنسوور هادی  سەرۆک کۆماری دەس لە کار کشاوەی یەمەن باسی کرد لە هەڵس و کەوتی سووکاسەتیکارانەی  کاربەدەستانی سەعوودی و ئیماراتی لە گەڵ عەبد ڕەبە مەنسوور هادی  و وتی : مەنسوور هادی لە ژێر گوشاری  ئیماراتیەکان ، پارێزگای عەدەن لە باشووری یەمەن بە جێ دێڵێ . لە هەمان حاڵدا  بەپەرەسەندنی شوێنهاتەکانی شەڕی یەمەن بەسەر دەسدرێژکارانی هاوپەیمانی سەعوودی  فەرماندەرایەتی  گشت هێزە چەکدارەکانی ئیمارات باسی کرد  لە  پەرەی  خزمەتی سەربازیی   ئیجباری لەو وڵاتە  و وتی   خزمەتی  سەربازی  لە ئیمارات   لە 12 مانگەوە بۆ 16 مانگ  پەرەی سەندووە .  هێزە سەربازیەکانی   ئیمارات  لە سێ ساڵی ڕابردووەوە لە شەڕ بە دژی  خەڵکی بێ دەرەتانی یەمەن  قوربان یزۆریان داوە .  عەرەبستان بە لاگری ئەمریکا  ئیمارات  و چەن  وڵاتی دیکە لە مارسی 2015وە  دەستی داوەتە  دەسدرێژکاری سەربازی بۆ سەر یەمەن  و گەمارۆی زەوینی  دەریایی  و ئاسمانی  ئەو وڵاتە . شەڕنانەوەی  عەرەبستان  و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن  تا ئێستا بووە  هۆی کوژرانی  زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی و بریندار بوون هەزار کەس  و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی .

سەرپەیڤ