کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای لەشکەریی عەرەبستان لە یەمەن
فەرماندەیەکی باڵای لەشکەریی ئەرتەشی عەرەبستان لە یەمەن کوژرا .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادینی لوبنان ، فەرماندەی سەربازگەی خالید بنی وەلید سەر بە هاوپەیمانیی دەسدرێژکارانی سعودی لە لێواری رۆژاوای یەمەن لە گەڵ حەوت کەس لە لەشکەریانی هاوڕێی کوژرا .
سەرچاوە سەربازیەکانی سەر بە هاوپەیمانیی دەسدرێژکارانی سعودی لە یەمە بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە کوژرانی ئەم لەشکەریانەی گەڕاندەوە بۆ تەقینەوەی مین .
لە هەمان کاتدا وەزاڕەتی بەرگریی یەمەن باسی تێگرتنی موشەکی بالستیکی مەوداکورتی کرد لە بنکەکانی گاردی نیشتمانیی عەرەبستان لە نەجران لە باشوری ئەم وڵاتە و پێکانی ئامانجەکەی .
عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە٢٦ی مارسی٢٠١٥ـەوە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەی لەزەوی، ئاسمان، و دەریاوە گەمارۆ داوە. شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٤هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.