یەکەم تاقمی خادمانی حاجییە ئێرانییەکان گەیشتنە مەدینە
یەکەم تاقمی خادمانی حاجییەکانی ئێرانی بەمەبەستی تەیارکردنی کەرەستەی پێویست بۆ ئامادەبوونی زیارەتکارانی ماڵی خودا ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتنە مەدینە.
ئەمساڵ 85 هەزارو 200 زیارەتکاری ئێرانی بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرەی مەزنی حەجی تەمەتوع دەچنە عەرەبستان کە یەکەم تاقمی زیارەتکاران هەژدەی ژووئییە دەچن بۆ حەج و ڕەوتی ناردنی زیارەتکاران هەتا پازدەی ئووت درێژەی دەبێت .
لەنێو زیارەتکارانی ماڵی خودا ژومارێک خزمەتکار و خادمی حاجییەکان هەن کەبەمەبەستی ئامادەیی پێویست بۆ ئامادەبوونی زیارەتکارانی ماڵی خودا چەند رۆژ بەرلە ناردنی زیارەتکاران دەچنە عەرەبستان هەتا بارودۆخی شیاو بۆ ئامادەبوونی زیارەتکاران خۆش بکەن .
هەروەها ژومارێک لە پزیشکانی ڕێکخراوی حەج و زیارەت بەمەبەستی ئامادەیی بەشەکان و شوێنی سەقامگیر بوون، زووتر لە تاقمەکانی تر دەچنە حەج کە بەشی دەرمانی کە ڕێکخراوی حەج و زیارەت بۆ حاجییەکانی ئێرانی لەبەرچاویان گرتووە ، حەوتەی ڕابردوو گوێزرایەوە بۆ عەرەبستان.
زیارەتکارانی ئێرانی ئەمساڵ لە نوزدە وێستگەی فڕین بو حەجی تەمەتوع دەڕۆن کە بەسەرنجدان بە گرێبەستی نێوان ئێران و عەرەبستان، نیوەیەک لە فڕینەکان لە لایەن فڕوکەوانی سعودی و نیوەیەکی دیکەیان لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دەبێت.