پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی لە یەمەن
پاش پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی لە شاری "الحزم" هەڵکەوتوو لە پارێزگای جوف لەباکووری یەمەن، پێنج کەسی مەدەنی کوژران.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر، بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە پارێزگای جوف ، ناوچە ئاوەدانەکان و مەزراکانی شارومەندانی یەمەنی لە "ئەلمتون" بەچەکی قورس پێکا.
ئەو پەلامارانە ترس و تۆقانی خستەنێودڵی ژنان ومنداڵان و برینداربوونی شارومەندێکی یەمەنی لێکەوتەوە.
لەهەواڵێکی دیکەدا، یوسف خەلیفە یوسف لە کەسایەتییە زانکۆییەکانی ئیمارات لە پەیامێکی کورت لە توئیتەردا، وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی نووسی: سەرانی ئیمارات و عەرەبستان، ئەو گەنجانەی هیچ ئەزموونێکی شەڕیان نییە، دەنێرنە یەمەن ولەڕاستیدا ئەوان بەرەو لەناوچوون و زەلکاوی مەرگ دەکێشن.
عەرەبستان بەپاڵپشتی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی داوەتە دەسدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی ئەو وڵاتەی داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٤هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.