دوازدە کوژراو و بریندار لە پەلاماری ئاسمانی عەرەبستان بۆسەر حودەیدەی یەمەن
لەدرێژەی پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆسەر پارێزگەی حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن، حەوت کەسی سیڤیل کوژران و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ڕەسمی یەمەن سەبا، فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان ماڵێکی ئاوەدانیان لەشاری زوبەیدە لە پارێزگەی حودەیدە ی یەمەن داوەتەبەر پەلامار کە لەم پەلامارەدا شەش کەس کوژراون .
هەروەها لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆ سەر شاری جەراجی پارێزگەی حودەیدەش کەسێکی سیڤیل کوژرا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
پەلاماری عەرەبستان بۆسەر حودەیدە ی یەمەن لەحاڵێکدایە کە ئەنوەر قەرقاش وەزیری راوێژکار لە کاروباری دەرەوەی ئیمارات باسی وەستانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە حودەیدەی یەمەنی کرد بوو .
شەڕنانەوەی عەرەبستان ئیمارات و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەن . دەسدرێژکاری سەربازی ئیمارات و عەرەبستان و هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی ڕووبەڕووی کەمبوونی مەوادی خوراکی و دەرمانیی کردووەتەوە . ڕژیمی سەعودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا بە هۆِی خوڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانی خۆیان لەو وڵاتە .