وەبەرپەلامارکەوتنی بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جوف
یەکەی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی چوارشەممە بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جوفیان داوەتە بەر پەلامار.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەیەکی سەربازی وتی : لەم ئۆپراسیۆنە بنکەی سەربازیی ئەللبنات سەر بە بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جوف لەباکووری ئەم وڵاتە کەوتە بەر پەلامار.
ئەم سەرچاوە سەربازییە پێداگری کرد لەم پەلامارە دەیان بەکرێگیراوی سعودی کوژراون و بریندار بوونە.
هێزی بەرگریی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودییەوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر دەبێت.
عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی داوەتە هێرش بۆسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی لە زەوی، ئاسمان و دەریاوە گەمارۆ داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی ، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بە ملوێنان یەمەنیی لێکەوتووەتەوە.