درێژەی پەلامارە بەربڵاوەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی سەعوودی لە درێژەی جەنایەتەکانی خۆیان ، بینای زانکۆی ئەندازیاری ئەو وڵاتەیان لە پارێزگای زۆمار بوردمان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەری مێهر بە گێڕانەوە لە کاناڵی تەلەفیزوین ئەلمەیادین" لە پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکار بۆ سەر ناوچەی سنووری ئەلزاهر لە پارێزگای سەعدە ئافرەتێک کوژرا .هەروەها لە درێژەی دڕندەکاریەکانی سەعودیەکان دژی خەڵکی بێ دەرتانی یەمەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پەلامارگەلێکی قوریسیان بۆ سەر ناوچە جۆراوجؤۆەکانی پارێزگای سەعدە ئەنجام داوە . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە لە ئوپڕاسونی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن دژی دەسدرێژکاران لە ناوچەی " حەریب " پارێزگای سەنعا بنکەی بەکرێگیراوانی سەر بە عەبد ڕەبە مەنسووری سەرۆک کۆماری لاگراوی کراوی هاوپەیمانی ژێر سەرکردایەتی سەعوودیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە دایە بە ر پەلامار کە بووە هۆِ کوژرانی دوو کەس لەوان و برندار بوونی پێنج کەسی دیکە . سەرچاوە یەمەنیەکان باسیانم کرد لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی بۆ سەر ناوچەی ئەلحنشات لە سەنعا .