سوپای یەمەن: هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی توانای پێشڕەویی بۆ لێوارە ڕۆژاواییەکان نییە
وتەبێژی سوپای یەمەن، ڕاگرتنی پەلاماری دەسدرێژکارانەی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆسەر بەرەی ڕۆژاوایی بەدرۆخستەوەو ڕایگەیاند: هاوپەیمانی سەعوودی-ئیماراتی توانای پێشڕەویی لەو ناوچەی نییە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فارس، شەرەف لوقمان وتەبێژی سوپای یەمەن لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم، پێی داگرت: بەکرێگیراوانی سەعوودی توانای هیچ چەشنە پێشڕەوی کردنێکیان نییە لە لێوارە رۆژاواییەکان و لەناوچەکانی «الدریهمی»، «الجاح» و «الفازه» گەمارۆدراوی هێزە یەمەنییەکانیان.
شەرەف لوقمان بەئاماژە بەوەی کە، یەمەن هەزاران مووشەکی خۆماڵی هەیەو بۆ پەرەی سیستەمی مووشەکی و فڕۆکەوانیی خۆی هەوڵ دەدا، وشداری دا بە کۆمپانیا دەرەوەییەکان لەمەڕ سەرمایەنانەوە لە ئیمارات و عەرەبستان و وتی: مووشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن توانای ئەوەیان هەیە هەرناوچەیەکی عەرەبستان و ئیمارات بکەنە ئامانج.
لوقمان هەروەها هەڕەشەو گوڕەشەی "دەسدرێژکاران" لەمەڕ هێرش کردنەسەر سەنعای بە"گاڵتەجاڕانە" زانی و وتی: هاوپەیمانی سەعوودی-ئیماراتی پاش سێ حەوتە لە دەسپێکی شەڕ لە "التحیتا"ی پارێزگای حودەیدە، جارێ نەیتوانیوە دزە بکاتە ئەو ناوچەیە.
هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لە چوارشەممە ١٣ی ژۆئەن پەلاماری بەربڵاوی بۆ داگیرکردنی بەندەری حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن دەس پێ کردووە. بەندەری حودەیدە سەرەکیترین ڕێگای ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ یەمەنە.
عەرەبستان بەداکۆکی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی٢٠١٥ـەوە دەستی داوەتە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە. شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.