ته‌مووز 24, 2018 12:43 Asia/Tehran
  • یەمەنییەکان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی سەعوودیان خستە خوارەوە

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی سەعوودی خستۆتە خوارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی لە ئاسمانی شاری "کەتاف"ی پارێزگای سەعدە هەڵکەوتوو لە باکووری یەمەن پێکاوە.

دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن تەواو خۆجێی و ناوخۆییە و وێڕای ئەوەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە دراوە بەڵام توانای بەرەڤانیی یەمەنییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

سەرپەیڤ