هێرش بۆسەر بنکەو پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە "البیضاء"ی یەمەن
سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بنکەو پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە «التبه الحمراء»ی پارێزگای ئەلبەیزای یەمەنیان پێکا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، لەو ئۆپراسیۆنەی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەندا دەیان بەکرێگیراوی سەعوودی کوژران وژمارێکی دیکەش بریندار بوون.
ناوەندی میدیایی ئەنساروڵڵاش لەڕاپۆرێک سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن لە بەرەوڕووبوونەوەی دەسدرێژکارانی سەعوودی لە میحوەری سەراوح لە مەئریب، ڕایگەیاند: لە مەودای زەمانی فێڤرییە هەتا ژۆئەنی ئەمساڵ، ٣٥٢ چەکداری سەر بەهاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستان لەو میحوەرە کوژران.
لەو ماوەدا هێزە خۆڕاگرەکانی یەمەن ٢١٦ هەڵمەتی مووشەکی و تۆپخانەیی سەرکەوتوویان ئەنجامدا بۆ کردنەئامانجی پێگەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستان.
لەلایەکی دیکەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی سەعوودی چەند جار شاری "مجز" ی سەربەپارێزگای سەعدەیان بۆردومان کرد.
عەرەبستان وئیمارات بەیارمەتی ئەمریکا بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبدڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە بۆسەر دەسەڵات، لە مارسی٢٠١٥ـەوە هێرشیان کردەسەر یەمەن کە ئەو شەڕخوازییە تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوە.