ھەڵمەتی سەرکەوتووانەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ھێزەکانی یەمەن دژی بەکرێگیراوانی سەعودی لە ئەلبەیزا
یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە، لە ھەڵمەتێکدا ناوەندی کۆنترۆڵ و بازگەی سەربە بەکرێگیراوانی سەعودی لە پارێزگای ئەلبەیزایان کردە ئامانج .
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر بەگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، یەکشەممەی ڕابردووش ھەر لە ھەڵمەتێکی ھاوچەشن دا ژووری ئۆپراسیۆن و کۆنترۆڵی دەست درێژکارانی ئیماراتی لە ئوردوگای عەنبەرە لە گوێئاوەکانی ڕۆژئاوا کەوت بوونە بەر ئامانج.
لە ١٨ی ژوئەنیش پاڵاوگەی ئارامکۆی عەرەبستان لە ڕیاز بە ھۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەمادی دووەوە کەوتەبەر پەلامار.
سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەنیش ڕایگەیاندووە: لە ھەڵمەتی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ سەر مۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەربە ھاوپەیمانیی سەعودی بە ھۆی موشەکێکی دوورە بەرزەفتەوە لە حودەیدە ژمارێکی زۆری بەکرێگیراوانی کوژران و کۆمەڵێکیشیان لێ بریندار کرا.
ئەم سەرچاوە یەمەنییە باسی شکێندرانی تاکبەرانی دەست درێژکارانی سەعودی لە حودەیدەو کوژرانی سەرنشینەکانیشی کردووە.
ڕژێمی ئالی سەعود دوابەدوای شکست هێنانە پەیتاپەیتاکانی لە یەمەن، جەماوەری بێ دەرەتانی ئەم وڵاتە دەداتە بەر هێرش و پەلامار. دەستەڵاتدارانی سەعودی لە مارسی دووهەزاروپانزەوە بە پشتیوانیی ئەمریکاوبڕێک لە وڵاتە عەرەبییەکانی ناوچەکە پەلاماری یەمەنی داوەو هەتاکو ئێستا پتر لە دوانزە هەزار کەسی قەڵاچۆ کردووە.
ئامانجیشی ئەوەیە کە لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.