ته‌مووز 27, 2018 08:25 Asia/Tehran
  • فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی لە ئیمارات وەبەر پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەنی کەوت

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی «صماد ٣» ، فڕۆکەخانەی ئەبووزەبیی ئیماراتیان دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ کەناڵی یەمەنیی ئەلمەسیرە ڕایگەیاند؛ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی «صماد 3» کە دوێنێ پێنجشەممە پەردەی لە سەر لادرا چەن جار پەلاماری کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی لە ئیمارات.

سوپای یەمەن سێشەممەی ئەم هەفتەیە وشداری دابوو بە عەرەبستان و یەمەن کە کۆتایی بێنن بە جەنایەتەکانیان لە یەمەندا.

"شەرەف لوقمان" وتەبێژی سوپای یەمەن وتبووی  کە هەموو ناوچەکانی عەرەبستان و ئیمارات لەوان دوبەی لە بەر ئەنگوتنی موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی یەمەندان.

سوپای یەمەن مانگی رابردووی زایینیش توانیبووی بۆ یەکەم جار بە دەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دووربڕی خۆی بە ناوی «صماد ٢» پاڵاوگەی کۆمپانیای نەوتیی ئارامکۆی عەرەبستان لە ناوچەی ڕیاز بپێکێ کە ئەو پاڵاوگەیە بە دان پێدانانی سەعوودییەکان دوابەدوای ئەو پەلامارە ئاگری تێبەر بوو.

سەرپەیڤ