پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆ سەر حودەیدەی یەمەن
سەرچاوەیەکی سەربە وەزارەتی بەرگریی یەمەن ، باسی 14 پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتیی ئالی سەعوودی کرد بۆ سەر پارێزگای حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن .
بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی هەینیی سپۆتنیک،فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی سێ جار پەلاماری ئەلزەیدە ، سێ جار ئەلدریهمی و سێ جاریش پەلاماری زوبەیدیان داوە لە پارێزگای حودەیدەی یەمەن .
لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆ سەرناوەندێکی پولیس لە گەڕەکی ئەلتەحریر لە شاری حودەیدە خەسارگەلێک درا لە ناوەندی پولیس و ماڵەکانی دەوروبەری . بە وتەی ئەو سەرچاوە سەربازیە یەمەنیە فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاریی سەعوودی بە فڕین بەسەر ئاسمانی حودەیدە ناوچەی ئەلحالییان دایە بەر پەلامار . سوپای عەرەبستان ناوچە ئاوادانەکان لە ناوچەی " شەدا " لە سنووری ئەو وڵاتە لە گەڵ یەمەن لە پارێزگای سەعدەیان دایە بەر پەلاماری تۆپخانە و مووشەکی خۆیان . فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی - ئەمریکی هەروەها ناوچەی قاڕە لە پارێزگای سەعدەیان بوردمان کرد . ئەو پەلامارانە لە حاڵێکدا درێژەی هەیە کە ڕژیمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا بە هۆی خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە دەستیان ڕابگات بە هیچکام لە ئامانجەکانی خۆیان لەووڵاتە .