خرانەخواری فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانیی سەعوودی لەلایەن سوپای یەمەن
ناوەندی بەرگریی ئاسمانیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، دوێشەو(هەینی) فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی شۆڤاریی هاوپەیمانی عەرەبستان لە باشووری ئەو وڵاتەی، خستەخوار.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری ئیرنا، سەرچاوەیەکی سەربازی بە کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەنی وت: ئەو فڕۆکەیەی هاوپەیمانی سەعوودی لەناوچەی "الربوعە" ی عەسیر لە باشووری عەرەبستان کەوتەخوار.
سوپا ولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دووشەممەی ڕابردووش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی شۆڤاری لەناوچەی "ڕشاحە" لەنزیک نەجران، شارێکی دیکەی باشووری عەرەبستانیان خستەخوار.
قەناسەچیانی هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش رۆژی هەینی سەربازێکی سەعوودی لەناوچەی ئەلڕبوعە لە عەسیریان کردەئامانج.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی رۆژی هەینیی چەند ناوچەیەکی یەمەن لەوان پارێزگاکانی "عمران"، "سەعدە" وجوفیان چەند جار بۆردومان کرد.
عەرەبستان بەداکۆکیی ئیمارات، ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی دایە دەسدرێژکاریی سەربازی سەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتەی داوە. شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.
دەسدرێژکاریی سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی لەگەڵ کەم و کوڕیی زۆری خۆراک و دەواو دەرمان بەرەوڕوو کردووە.
رژیمی سەعوودی و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەلکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە(بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوەکانیان).