پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر بەلەمەکانی ماسیگرانی یەمەنی
لەدرێژەی پەلاماری سوپای پاشایەتی سعودی بۆسەر یەمەن، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە ڕۆژی شەممە لە دەریای سور، چوار گەمی ماسیگیرانی یەمەنییان داوەتە بەر پەلامار.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مەسیرە، لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆ سەر گەمی ماسیگرانی یەمەنی ، هەموو سەرنشینەکانی ئەم گەمیانەیان کوشت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێشتا ژوماری کوژراوانی ئەم پەلامارە نادیارە.
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بەشێوەی ڕاستەوخۆ ماسیگرانی یەمەنی و ژێرخانەکانی شاری حودەیدەی ئەم وڵاتەیان داوەتەبەر پەلامار.
عەرەبستان دوابەدوای تێکشکێندرانی دوو گەمی شەڕکەری ئەم وڵاتە لەلایەن هێزی یەمەنی پەلاماری خۆیان بۆسەر دامەزراوەکان و ناوچەکانی سیڤیل، پارێزگەی حودەیدەی پەرە پێ داوە.
سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن پێنج شەممەی ڕابردووش بە پەهپادێکی چەشنی سەمادی سێ، فڕگەی ئەبووزەبی دایە بەرپەلامار و تووشی خەسار وزیانی کرد.
محەممەد عەلی حووسی سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن بەرلەمە وتبووی : هێزی ئاسمانیی یەمەن بەم زووانە دەست دەکاتە شەڕێکی قورس لەگەڵ دەستدێژکارانی سعودری - ئەمریکی.