سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن : هێزی ئاسمانیی یەمەن بەم زوانە دەچێتە شەڕی دەسدرژێکەرانەوە
سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن شەوی رابردوو لە توویتەردا نووسی : هێزی ئاسمانیی یەمەن بەم زوانە دەچێتە شەڕی دەسدرێژکەرانی سعودی - ئەمریکی .
بەپێی راپورتی ئیرنا ، موحەممەد عەلی حوسی جەختی کردەوە هێزی ئاسمانیی یەمەن پاسەوانی دەکات لە سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتە .
ئەوە لە کاتێک دایە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبووزەبی ئیمارات ، رۆژی پێنجشەممە کەوتە بەر پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەن .
هێزی ئاسمانیی یەمەن بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەمادی سێ فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی پێکا .
«عبدالله حسن الجفری» وتەبێژی هێزی ئاسمانیی یەمەن شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی لە بارەی پەلاماری بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەرتەشی یەمە ن بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبووزەبی وەتیشی ، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەمادی سێ بە بڕینی 1500 کیلۆمەتر بێ ئەوەی رادارەکانی ئیماراتی بیبینن ، گەیشتە ئاسمانیی ئەبووزەبی و هەڵمەتەکەی سەرکەتوانە ئەنجام دا .
شەرەف لوقمان وتەبێژی ئەرتەشی یەمەن پێشتر گوتبووی سەرلەبەری خاکی عەرەبستان و ئیمارات لەبەردەم پەلاماری موشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن دان .