ته‌مووز 30, 2018 16:51 Asia/Tehran
  • شکست هێنانی قورسی سەعودییەکان لە هێرش بۆسەر دەروازەی عەسیر

هەڵمەتی بەرفراوانی دەسدرێژکارانی سەعوودی کە بەپاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆسەر دەروازەی عەسیر ئەنجامی گرت، بەهۆی وەڵامی پتەو و قورسی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شکستی هێنا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆن، دوابەدوای ئەو پەلامارە ژمارێک لە بەکرێگیراوان و دەسدرێژکارانی سەعوودی کوژران و ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.

فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەش جار ناوچە جیاجیاکانی "باقم" لە پارێزگای سەعدە لەباکووری یەمەنیان بۆردومان کرد.

عەرەبستان بە پاڵپشتی ئەمریکاو ئیمارات و چەند وڵاتی عەرەب لەمارسی٢٠١٥ـەوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات، هێرشی کردە سەرئەو وڵاتە بەڵام تائێستا سەرباری پەلامارە بەرفراوانەکانی و گەمارۆدانی هەمەلایەنەی یەمەن، بە هیچ کام لە ئامانجەکانی خۆی نەگەیشتووە.

سەرپەیڤ