بوردومان کرانی پێداویستی ئاوارەکانی یەمەنی لە پەلاماری هاوپەیمانی سعودی
فڕۆکەجەنگییەکانی سعودی لە نوێترین تاوانکارییەکانیان دا ، هەمارێکی کاڵای پێویستی ئاوارەکانی یەمەنی و سەربە ڕێکخراوی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان واتە یونیسفیان لەشاری مەنسوورییە لە پارێزگەی حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن ، بوردومان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونی مەسیرە، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی - ئەمریک، هەمارەکانی ڕێکخراوی ئاوارەکانی یونیسفیان لەشاری مەنسوورییە لە حودەیدە داوەتە بەر پەلامار و کاڵاوشت و مەکی پێویستی ئاوارەکانیان لە ناوبرد .
بەرپرسێکی خۆجێیی لە حودەیدە ئەم کارەیان بە نیشانەی شێوازی دڕندانەی سعودییەکان بۆ وەبەرپەلاماردانی هەرشتێک زانی و وتی : بوردومانی هەماری ڕاگرتنی کەرەستەی پێویستی ئاوارەکان، تاوانکاری جەنگی و بنپێکردنی ئاشکرای یاساکانە .
شارومەندانی یەمەنیش بە خستنەبەرچاوی پاشماوەی کەل وپەلی ئەم هەمارە وتیان : پەلامار کردنەسەر شت ومەک و کالای پێویستی ئاوارەکان، شکست هێنان و لاواز و بێ توانایی هاوپەیمانی سعودی دەردەخات.
لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن لە درێژەی وڵامدانەوە بە تاوانکاری جەنگی ، بە مووشەکێکی کۆنترۆڵ کراو لە ناوچەی کوێسانی عەلیب لە نیزیک بازگەی خەزرا، ئوتوموبیلی زڕێیی تیرباری بەکرێگیراوانی سعودیان دایە بەر پەلامار و تێکیان شکاند .
هێزی یەمەنی هەروەها فرۆکەیەکی بێ فروکەوانی سیخوڕی بچووکی دەستدرێژکارانی سعودیان لەم ناوچەیە خستە خوارێ .
بەرگری ئاسمانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن 23ی جولاش پەهپادێکی ڕژێمی سعودییان لە شاری کتافی پارێزگەی سەعدە لەباکووری یەمەن پێکا وخستیانە خوارێ.
دەسەڵاتی بەرەڤانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری بایکۆتی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی ئالی سعود ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تواناتر دەبێت .
شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانی بە دژی یەمەن کەلە مارسی 2015ەوە دەستی پێکراوە، دەیان هەزار کوژراو و بریندار و بە ملوێنان ئاوارەی لێ کەوتوەتەوە.