گەڵاڵەی سەرۆکی لێژنەی باڵای شوڕشی یەمەن بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕ لەم وڵاتە
سەرۆکی لێژنەی باڵای شوڕشی یەمەن لە گەڵاڵەیەکی نوێ دا بۆ ڕاگیرانی شەڕ وگەڕانەوە بۆ بەردەم میزی وتووێژەکان هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما ، بە گیڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان، محەممەد عەلی ئەلحوسی سەرۆکی لێژنەی باڵای شوڕشی یەمەن وتی: لە لایەنەکانی یەمەنی دەمانهەوێ هەڵمەتی سەربازی دەریایی بۆ ماوەی دیاریکراو کە لەهەموو بەرەکان جێی درێژ بوونەوە بێت، ڕابگرن. هاوکات لە نوێترین پەلاماری سەعودیەکان بۆ سەر یەمەن، لە ناوچەی ئەلدریهمی ، لەباشووری حودەیدە چوارشارومەندی یەمەنی کوژران و سێ کەسی تریش بریندار بوون. هەرلەم حاڵەدا ، کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرە، ڕاپۆرتی دا توپخانەی هێزەکانی سوپای یەمەن چەند ناوەندی سەربازانی سەعودیان لە جیزان لە باشووری عەرەبستان داوەتە بەر دەسڕێژ. لەم پەلامارەدا چەند سەربازی دەسدڕێژکار برینداربوون. سوپای یەمەن هەروەها توانیان بە کەڵک وەرگرتن لە موشەکی ڕێنوێنی کراو، بەشێک لە چەکەمەنیی نیوە قورسی بەکرێگیراوان لە نەجران لە باشووری عەرەبستان بداتە بەر پەلامار. عەرەبستان بە پشتیوانی ئیمارات، ئەمریکا وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. شەڕنانەوەی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن بووە هۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزاریەمەنی ، برینداربوونی دەیان هەزار کەس وئاوارە وهەڵوەدابوونی ملیۆنان یەمەنی.