شکستی پەلاماری بەکرێگیراوانی سعودی بۆسەر جوفی یەمەن
سەرچاوەکانی یەمەنی ڕایانگەیاند : هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ، پەلاماری قورسی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جوف لە باکووری یەمەنیان ، بەرپەرچ داوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سپوتنیک، سەرچاوەیەکی سەربازیی وەزارەتی بەرەڤانیی یەمەن ڕایگەیاند: هێزەکانی بەکرێگیراوی سعودی لە دوو میحوەری وەقز و سداح لە مەسلووب لە ڕۆژاوای پارێزگەی جووف، دەستیان داوەتە ئەم پەلامارە .
ئەم سەرچاوە یەمەنییە وتیشی : هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، زەبرێکی قورسیان لە بەکرێگیراوانی سعودی وەشاندووەو سەرباری کوژران و بریندارکرانی ژومارێکی زۆر لە وان سێ ئوتوموبیلی سەربازی و تاکبەری دەستدرێژکارەکانیشیان تێک شکاندووە.
هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتیی عەرەبستان لە 23ی جۆزەردانی مانگی ڕابردوو و سەرباری گوشارەکانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بەندەری حودەیدە ، تەنیا بازگەی گەیشتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ یەمەنی دایە بەر پەلاماری هەمەلایەنە و بەنیازی ئەوەبوو داگیری بکات بەڵام ئەم کارە لەبەر خۆڕاگری هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بەرەوڕووی شکست بووەتەوە.