سعودیە باڵوێزی کەنەدای دەرکرد
وەزاڕەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعودی سەرلەبەیانی دوشەممە لە کاردانەوە بە دەربڕینی بە پەرۆشیی حکومەتی کەنەدا لە گرتنی چالاکانی کۆمەڵگای مەدەنی و مافی ئافرەتان لە عەرەبستان ، باڵوێزی کەنەدا لە ریازی بە کەسێکی نەباش پێناسە کرد و 24 کاژێر درفەتی پێدا خاکی عەرەبستان بەجێبهێڵێ .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەرەبستانی سعودی هەروەها باڵوێزی خۆی لە کەنەدا بانگ کردەوە و هەموو چالاکیەکی تیجاری و وەبەرهێنانی نوێی لەم وڵاتەدا هەڵپەسارد .
رژێمی سعودی حەوتەی رابردوو "سەمەر بەدەوی و نەسیمە سادە" دوو چالاکی مەدەنی و مافی ژنانی لە عەرەبستان راپێچی بەندیخانە کرد .
کەنەدا دوای ئەم رووداوە لە بەیاننامەیکدا بەپەرۆشی نیشان دا لە گێرانی چالاکانی مەدەنی لە سعودی و ئازادکرانی ئەوانی داواکرد .
زۆرێک لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و مافی مرۆڤ رەخنەیان لەم کارەی سعودی گرتووە .
عەرەبستان یەکێە لە سەرەکی ترین پێشێلکەرانی مافی مرۆڤە و نزیکەی سی هەزار بەندکراوی سیاسی هەیە .