کوژرانی خەڵکی سیڤیل یەمەنی لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی
لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر ناوچەی عەمشییە لە پارێزگەی عومرانی یەمەن حەوت کەسی سیڤیل کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە مەسیرە، سەرچاوەکانی میدیایی یەمەن ڕایانگەیاند : لەنێوان کوژراوانی ئەم پەلامارەدا دوو ئافرەت و سێ منداڵ بەرچاو دەکەون.
فرۆکە جەنگییەکان ماڵی شارومەندێکی یەمەنییان لە شاری سنووری باقم لە پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەن، بوردومان کرد .
هەرلەم حاڵەدا یەکەی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بە کاتیوشا و گوللە هاوەن، بنکەی بەکرێگیراوانی سعودیان لە مەقرن و عەتمە لە پارێزگەی جیزان لەباشووری عەرەبستان دابووە بەرپەلامار.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و ئیمارات و چەند وڵاتی عەرەبی لە مانگی مارسی 2015 ەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی دەست لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەڵەات، پەلاماریان کردەسەر ئەم وڵاتە بەڵام تائێستا سەرباری پەلاماری بەربڵاو و گەمارۆی هەمەلایەنەی یەمەن، نەگەیشتونەتە هیچ کام لە ئامانجەکانیان .