کوژرانی بەکرێگیراوانی دەسدرێژکاری سعودی لە لێوارە رۆژاواییەکانی یەمەن
ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن لە هەڵمەتێکی سەرکەوتوانەدا 10 بەکرێگیراوی دەسدرێژکاری سعودیان لە بەرەی جەبەل نار لە لێواری رۆژاوایی کوشت یان بریندار کرد .
بەپێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە ، لە ئەنجامی پوچەڵ کردنی پەلامارەکانی بەکرێگیراوانی سعودی لە بەرەی دەریهەمی لە لێواری رۆژاواییش ، ژمارێک لەوان کوژران و بریندار بوون .
ئەرتەش و لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن هەروەها لە شاری سنووریی جیزان لە باشووری عەرەبستان توانیان ژمارێک لە ئۆتۆمبێلە سەربازیەکانی دەسدرێژکارانی سعودی تێک بشکێنن .
لە لایەکی دیکەوە ئەرتەش و تاقمە جەماورەیەکانی یەمەن کۆنتڕۆڵی دوو ناوەندی سەربازیی ئەرتەشی سعودی و بەکرێگیراوانی ئەوانیان لە رۆژاوای ناوچەی مەجزە لە پارێزگەی عەسیر ی عەرەبستان گرتە دەست و وێڕای کوشتنی ژمارێک لە دەسدرێژکاران ، دوو ئۆتۆمبێلی زرێیی ئەوانیش تێک شکاند.
لە هەمان کاتدا بە دوای روودانی تێکهەڵچوونی توند لە نێوان بەکرێگیروانی سعودی و ئیماراتی لە بەرەی تەعز لە باشووری رۆژاوای یەمەن یازدەکەس لە هەردوو لا کوژران .
عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥ـەوە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن. شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا، کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە .