ئاب 15, 2018 11:31 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی نەتەوەکان: پەلاماردانی خوێندکارانی یەمەنی بە هیچ لەونێ پاسا نادرێتەوە

ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن ڕۆژتی سێشەممە پەلاماری ئەمدواییەی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوویا بۆ سەر پاسی هەڵگری خوێندکارانی یەمەنی ئیدانە کرد و وتی: پەلاماردانی خوێندکارانی "زەحیان" بە هیچ لەونێ پاسا نادرێتەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی دەسدرێژکاری سەعوودی ڕۆژی پێنجشەممە پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنی لە شاری "زەحیان"ی پارێزگای سەعدە دایە بەر پەلامار کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە ٥٥ منداڵ کوژران و ٧٧ منداڵی دیکە بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "لیزا گراندی" Lise Grande کە بۆ لێکدانەوەی باروودۆخی قوربانیانی ئەو پەلامارە سەردانی یەمەنی کردووە ڕاشکاوانە رایگەیاند ؛ جیهان بە شێوەی یەکلایەنە ئەو کردەوەی هاوپەیمانیی سەعوودییەی ئیدانە کرد.

ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن بە ئاماژە بەوەی کە بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ خۆیان بگەییەننە یەمەن و لە نزیکەوە کردەوە دژە مرۆیی هاوپەیمانی سەعوود لە یەمەن ببینن، داوا لە "ئانتۆنیۆ گۆترێش" بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەیەکی تۆکمە و سەربەخۆ سەبارەت بەو جەنایەتە بوو.

باروودۆخی برینداران و وێنەی قوربانیانی ئەو جەنایەتەی سەعوودییەکان ئەوەندە تۆقێنەر بوو کە بووەبۆی خەمبار بوونی کاربەدەستی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو کەسایەتییە نێودەوڵەتییە فرمێسکی داڕشت.

سەرپەیڤ