ئاب 16, 2018 10:16 Asia/Tehran
  • بەشداریی قاعیدە و داعش لەشەڕی گوێتاوەکانی ڕۆژاوای یەمەن

محەممەد عەبدوسەلام وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی چوارشەممە وتی : تاقمەکانی تیرۆریستی ئەلقاعیدە و داعش لەشەڕی گوێتاوەکانی ڕۆژاوای یەمەن لە تەنیشت دەستدرێژکارانی سعودی شەڕ دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مەسیرەی یەمەن، محەممەد عەبدوسەلام وتیشی : ڕژێمی زایۆنیسیش لەشەڕی گوێتاوەکانی ڕۆژاوای یەمەن چالاکەو لە پەرۆشی سەرکەوتنی  سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنە لەم ناوچەیەدا.

وتەبێژی  بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای  یەمەن هەروەها  وتی :  پەلاماری ئەم دواییە بۆ سەر فڕگەی ئەبووزەبی  ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوانە بووە  کە بە هۆیەوە  چواردە کەس بریندار بوونە و زیانێکی زۆر لە بەشە نێوخۆییەکانی ئەم فڕگەیە کەوت.

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەنی  بیست و شەشەمی  ژووئییەی ڕابردوو فڕگەی نێودەوڵەتیی ئەبوزەبییان دابووە بەر پەلامار.

هێزی بەرگریی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ  پەرە دەستێنی .

عەرەبستان بە داکۆکیی ئیمارات، ئەمریکا و چەند وڵاتی دیکە لە مانگی مارسی  2015 ەوە پەلاماری کردوەتە سەر یەمەن و ئەم وڵاتەی لە زەوی و دەریا و ئاسمانەوە گەمارۆ داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا  بووەتە  هۆی کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی،برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان  یەمەنی .

سەرپەیڤ