چاودێری مافی مرۆڤ: ئەمریکاو بەریتانیا هاوبەشانی تاوانکاریی عەرەبستان لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i347362-چاودێری_مافی_مرۆڤ_ئەمریکاو_بەریتانیا_هاوبەشانی_تاوانکاریی_عەرەبستان_لە_یەمەن
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، ئەمریکاو بەریتانیای بەهاوبەشی تاوانکاریی ئەم دواییەی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لە یەمەن زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2018 08:39 Asia/Tehran
  • چاودێری مافی مرۆڤ: ئەمریکاو بەریتانیا هاوبەشانی تاوانکاریی عەرەبستان لە یەمەن

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، ئەمریکاو بەریتانیای بەهاوبەشی تاوانکاریی ئەم دواییەی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لە یەمەن زانی.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، ئەمریکاو بەریتانیای بەهاوبەشی تاوانکاریی ئەم دواییەی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری بەسەرکردایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە یەمەن زانی کە بەهۆیەوە، پاسێکی هەڵگری منداڵانی یەمەنی کرایە ئامانج.

ئەو ڕێکخراوە جەختی کرد لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ پێشێلکرانی یاسای شەڕ، و ڕایگەیاند: ئەمریکاو بەریتانیا بەملیاردان دۆلار چەکئامێریان بە عەرەبستان فرۆشتووەو هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی ئەوان پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنی کردەئامانج و دەیان کەسی خەڵتانی خاک و خوێن کرد.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: تاوانی حەوتەی ڕابردووی سەعدەی یەمەن دەبێ ڕووداوێکی چارەنووس ساز بێ.

رژیمی دەسدرێژکاری سەعوودی رۆژی پێنج شەممە ٩ی ئاگۆست پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنی لەشاری زەحیان سەر بەپارێزگای سەعدە لەباکووری رۆژاوای ئەو وڵاتە کردە ئامانج کە بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی یەمەن لەوتاوانکارییەدا، پەنجا منداڵ گیانیان لەدەست داو حەفتاو حەوت کەسیش بریندار بوون.