ئاب 18, 2018 20:04 Asia/Tehran
  • سەرهەڵدانی چەکدارانە لە دۆرگەی سوقتری یەمەن بە پشتیوانی ئیمارات

هێزەکانی ژێر پشتیوانی ئیمارات لە دۆرگەی سوقتری " لە لێوارەکانی باشووری یەمەن" سەرهەڵدانی چەکدارانەیان لەدژی بەرپرسانی خۆجیی ئەم دۆرگەیە دەسپێکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ماڵپەڕی هەواڵی عەرەبی ٢١ سەرچاوەیەکی ئاگای یەمەنی سەربە بەرپرسانی خۆجیی دۆرگەی سوقتری وتی: کەسایەتیەکانی قەبیلەیی سەربە ئیمارات بە چاوەدێری ئەفسەرانی ئیماراتی ئامادە لە دۆرگەی سوقتری ، لەهەوڵدان بۆ کۆدەتا لەدژی بەرپرسانی خۆجیی ، شەڕاشوو وئاژاوەگیڕ لەم دۆرگەیەدا. سەرچاوەی ئاگای یەمەنی وتی: هەرکام لە کەسایەتیەکانی هۆزی کە لە گەڵاڵەی سەرهەڵدان لە دژی بەرپرسانی خۆجیی سوقتری بەشدارن، وەکوو پاداش لە لایەن ئیماراتەوە ترۆمۆبێلێکی لوکس یان وەرگرتووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، کردەوەی هێزەکانی سەربە ئیمارات بە مەبەستی بەدی هێنانی شەڕاشویی وئاژاوەنانەوەی ئەمنیەتی لە ناوخۆی دۆرگەی سوقتری ئەنجام بووە.ئەم کردەوەیە لە حاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە هاوکات لەگەڵ دەسدرێژی عەرەبستان بۆسەر یەمەن ، ئیماراتیش بە بیانوی بەرنگاربوونەوەی ئەلقاعیدە  دەستی داوەتە دامەزرانی بنکەی سەربازی لە دۆرگەی سوقتری. ناکۆکیەکانی نێوان دەوڵەتی لەکار لابراوی یەمەن وئیمارات لە یەکساڵ لەمەوپێش دوابەدوای بڕیاری " عەبدڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لەسەر کارلابراوی یەمەن لەمەڕ دەرکرانی " عیدروس ئەلزوبیدی" پارێزکاری عەدەن سەربە ئیمارات تەشەنای سەندووە. هاوڕەوتی وبەشداری بەربڵاوی ئیمارات لەگەڵ عەرەبستان لە شەڕلەگەڵ یەمەن لە کردەوە دا بووە بەهۆی بەدی هێنانی جۆرە پێشبڕکییەک لە نێوان ئیمارات وعەرەبستان لەمەڕ ناوچەکانی ژێر دزە ونفوزلەیەمەندا. دۆرگەی سوقتری یەمەن لە مەودای کەنداوی عەدەن وئوقیانوسی هێندو لەنێزیک لێوارەکانی سومالی دایە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە بە ئەمەگەکان بە دەوڵەتی لەسەر کارلابراوی یەمەن بووە کە ئەم دواییە ئیمارات ، سەدان سەربازی خۆی لە بەشەکانی حەیاتی دۆرگەی سوقتری ، جێگیر کردووە.

سەرپەیڤ