هاویژرانی موشەکی بالستیک بەرەو بنکەی سەربازیی عەرەبستان لە نەجران
یەکینەی موشەکیی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن موشەکێکی بالستیکی بەدری یەکیان گرتە بنکەی سەربازیی ئەرتەشی سعودی لە رۆژاوای نەجران .
بەپێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمنار ، ئەم موشەکە کە رۆژی یەکشەممە هاویژرا بەوردی ئامانجی پێکا و زیانی زۆری گەیاندە بنکەی سەربازیی عەرەبستان .
یەکینەی موشەکیی ئەرتەش و لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی رابردووش لە وڵامی تاوانکاریەکانی سعودی لە یەمەن ، بە موشەکێکی بالستیک بنکە و بارەگای لەشکەریانی سعودی لە نەجرانی عەرەبستان پێکا .
هێزە یەمەنیەکان پەلامارە موشەکیەکانی خۆیان بۆسەر عەرەبستان لە سەرەتای ساڵی 2018 وە زیاد کردووە و تەنانەت چەندین خاڵی هەستیار لە نێو خاکی ئەم وڵاتەیان پێکاوە .
عەرەبستان بەپاڵپشتی ئەمریکا، ئیمارات، رژیمی زایۆنی وژمارێک وڵاتی دیکەی هاوپەیمانی لە مارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە .
شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لەچواردە هەزار یەمەنی و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.
دەسدرێژکاریی سەربازیی عەرەبستان و ئیمارات هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردووە.
رژیمی سەعوودیاو هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکییەمەن نەیانتوانیەوە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە(بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوانیان) مسۆگەر بکەن.