ئاب 23, 2018 13:41 Asia/Tehran
  • کوژران وبریندار بوونی زۆرتر لە سەد بەکرێگیراوی سعودی لە ڕۆژاوای یەمەن

وەزارەتی بەرگریی یەمەن باسی کوژران و بریندار بوونی زۆرتر لە سەد بەکرێگیراوی سعودی کرد کە کەوتبوونە بۆسەی چەکدارانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن لە لێواری ڕۆژاوایی ئەم وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی  پێنج شەممەی  هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە مەسیرە،  وەزارەتی بەرەڤانیی یەمەن ڕایگەیاند: لە ئوپراسیۆنی  بۆسەی هێزەکانی یەمەنی لە نزیکی بازاڕی جەبەلیە  لە ناوچەی تەحیتا لە لێواری ڕۆژاوایی ئەم وڵاتە، چل و شەش بەکرێگیراوی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی کوژراون و 57 کەسیش بریندار بوونە.

وەزارەتی بەرەڤانی یەمەن هەروەها باسی تێکشکێندرانی  نۆ ئوتوموبیلی  بەکرێگیراوانی هاوپەیمانیی سعودی لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەنی کرد لە نزیکی بازاڕی جەبەلییە.

نیشانەپێکەکانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ھەروەھا  لە درێژەی ئۆّراسیۆنی سەربازی خۆیان لە  وڵامی  دەستدرێژکارانی عەرەبستانی ، چوار بەکرێگیراوی  سوپای سعودییان لە باکووری ناوچەی سنووری میدی لە پارێزگەی  حەجە  داوەتە بەر پەلامار.

لەلایەکی دیکەوە  دوابەدوای تەقینەوەی بۆمب لەسەر ڕێگەی  ئوتوموبیلی بەکرێگیراوانی سوپای سعودی  لە بەرەی یەتمە لەبەشی خب و شەعەفی پارێزگەی  جوف  چوار بەکرێگیراوی سعودی کوژران.

هەرلەم حاڵەدا سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەن وتی : لە ئۆپراسیۆنی  بۆسەی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکان ، سێ ئوتوموبیلی هەڵگری  دەستدرێژکارانی سعودی لە پشت ناوچەی هەجلە  لە نەجران تێک شکێندران و هەمووسەرنشینانی ئەم ئوتوموبیلانە کوژران.

سەرپەیڤ