ڕێکخراوی لێبووردنی نیودەوڵەتی خوازیاری هەڵوشانەوەی بڕیاری ئیعدامی چالاکی عەرەبستانی بوو
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای لە کاربەدەستانی سەعوودی کرد کە بریاری سێدارەی 'إسراء الغمغام' Esra al-Ghamgam هاوڕێ لەگەڵ ٤ کەسی دیکە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانی دژە حکومەتی هەڵوەشێنێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی "نبا"؛ "سەماح حەدید" بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ڕاشکاوانە رایگەیاند: جێبەجێ کردنی بڕیاری ئیعدامی ئەم چالاکە مەدەنییە، هەڕەشەیەکی قورسە لە سەر چالاکانی دیکەی مافی مرۆڤ کە لە عەرەبستان لە بەند کراون.
بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی وتی: ئامانج لە دادگەیی کرانی غەمغام، بێدەنگە پێ کردنی نەیاران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستاندایە و ڕژێمی سەعوودی یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زیاترین ڕێژەی ئیعدامی هەیە.
حەدید ڕوو لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، داوای لە هەموویان کرد چاوی خۆیان لە سەر کارنامەی ڕەشی مافی مرۆڤی عەرەبستان دانەخەن و پێش بە دادگەیی کرانی سیاسیی چالاکان و هەروەها ئەو هەنگاوانەی بگرن کە لەگەڵ یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان نایەنەوە.
غەمغام چالاکی ژنی تەمەن ٢٩ ساڵ دێسەمبەری ٢٠١٥ هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرەکەی "موسا هاشم" بە تۆمەتی ئەوەی کە هەوڵیان داوە بۆ وەڕێ خستنی خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی لە قەتیفی عەرەبستان، گیراوە.
هەر لەم حاڵەتەدا؛ "ئادەم ئاوستێن" Adam Austen وتەبێژی "کریستیا فریلەند" Chrystia Freeland وەزیری دەرەوەی کەنەدایش ڕۆژی پێنجشەممە بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە باروودۆخی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان ، ژماری زۆری ئیعدامییەکان لەم وڵاتە و نەبوونی ئازادیی ڕادەربڕین، لەبەند کردنی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان، ڕایگەیاند: ئۆتاوا نیگەرانی چارەنووسی پیاوان و ژنانی گیراو لەبەر هۆکاری سیاسی لە عەرەبستان بەتایبەت غەمغام چالاکی ژنی سەعوودییە.
لە ساڵانی ئەمدواییەدا جگە لە غەمغام سەدان چالاکیی دیکەی سەعوودی لەبەر بیر و بڕوا و چالاکییان بۆ نەیارەتی کردنی ڕژێمی ڕیاز لەبەند کراون و زۆرێکیان ئێستا چاوەڕێی جێبەجی کرانی بڕیاری ئیعدامەکەیانن.