ئاب 25, 2018 13:36 Asia/Tehran
  • عەرەبستان بۆ ڕزگارکردنی ئارامکۆ دەستەوەداوێنی بانکە جیهانییەکان بوو

عەرەبستان بۆ ڕزگاریی بەشگەی نیشتمانیی نەوتی ئارامکۆ و پاش ڕاگیرانی فرۆشی بەشێک لە بەرەبەشی ئەو کۆمپانیا مەزنەی وزە لە بازاڕە دراڤییەکان، دەستەوداوێنی بانکە نێودەوڵەتییەکان بۆ وەرگرتنی قەرز بوو.

رژیمی سەعوودی لەدرێژەی نیگەرانییە ئاسایشییەکانی، ٢٢ی ئاگۆست ، فرۆشی بەرەبەشی بەشگەی نەوتی ئارامکۆ لە بورسی ڕاگرت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە فەیننشال تایمز، پاش ڕاگرتنی بەرنامەی فرۆشی بەرەبەشی کۆمپانیای وزەی ئارامکۆی عەرەبستان، سندوقی پاشایەتی(بانکی ناوەندی) ی ئەو وڵاتە لەهەوڵی وەرگرتنی قەرزی یازدە ملیارد دۆلاری لە بانکە جیهانییەکانە.

ریاز جگە لە ڕاگرتنی گەڵاڵەی فرۆشی بەرایی بەرەبەشی ئارامکۆ لە بازاڕە ناوخۆیی و دەرەوەییەکان، ڕاوێژکارانی دراڤیی هاوپێوەند بەو گەڵاڵەشی دەرکردووە.

تێچووی سەربازیی رژیمی زایۆنی بەتایبەت لە شەڕی دژ بە خەڵکی یەمەن لەو قەیرانە کارتێکەر بووە.

شەڕی هاوپەیمانیی سەعوودی خەساری گیانی و دراڤیی زۆری بۆ دوو ئەندامی چالاکی ئەو هاوپەیمانییە واتە عەرەبستان وئیمارات بەدواوە بووە، بەجۆرێک کە کارناسان لەسەر ئەو ڕایەن، لە گەشبینانەترین حاڵەتدا هەر ڕۆژ شەڕ بۆ حکومەتی ڕیاز ٢٠٠ملوێن دۆلار خەرجی هەیە.

سەرپەیڤ