ئاب 25, 2018 17:39 Asia/Tehran
  • هاوێژرانی موشەکی زلزالی دوو ی یەمەن بەرەو دوو بنکەی سەربازی عەرەبستان لە جیزان

سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن دوو مۆشەکی زالزالی دوویان بەرەو دووبنکەی سەربازی عەرەبستان لە جیزان لە باشووری ئەم وڵاتە هاوێشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە کەناڵی " ئەلمەسیرە" سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە وەڵام دانەوە بە جەنایەتی عەرەبستانیەکان ، دووبنکەی سەربازی " مەشعەل" و" مەلحەمە" ی ئەم وڵاتەیان بە موشەکی زلزالی دوو دایە بەر پەلامار. سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن پێنج شەممەی ڕابردویش بە تەقاندنی موشەکێکی بالستیک، بنکەی سەربازی " ئەلموستەحدەس" یان لە ڕٶژهەڵاتی جیزانی عەرەبستان دایە بەر پەلامار. سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن پەلامارەکانی موشەکی خۆیانیان بۆسەر عەرەبستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ کە دەتوانین بە" ساڵی موشەکی یەمەن ناودێر بکەین ، بە توندی پەرە پێ داوە وتەنانەت چەندین خاڵی هەستیاری عەرەبستانیان لە قۆڵایی خاکی ئەم وڵاتە داوەتە بەر پەلامار. هەواڵێکی تر لە یەمەن ئەمەیە کە ، دوو منداڵی یەمەنی بە هۆی تەقێنەوەی بۆمبێکی هێشویی کەلە بەجێ ماوانی بومبەکانی هێشویی عەرەبستان لە شارستانی " کەتاف وئەلبەقەع" لە پاڕێزگەی سەعدەی یەمەن بوون، کوژران.هەتا ئێستاکە دەیان منداڵ وژنی یەمەنی بە هۆی تەقێنەوەی بۆمبە هێشوییە جۆربەجۆرەکان کە فڕۆکە شەڕ کەرەکانی سەعودی بەسەر مەزراونارچە ئاوەدانەکان لە شارستانی سنووری پارێزگەی سەعدە، هاویشتونیان ، کوژراون وبریندار بوونە. عەرەبستان بە پشتیوانی ئیمارات، ئەمریکا و چەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستیان کردووە بە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتائێستاکە بووە بەهۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزار یەمەنی وبرینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە وهەڵوەدا بوونی ملیۆنان یەمەنی.

سەرپەیڤ