نەیارەتی سێنای ئەمریکا لەگەڵ بەرتەسک کردنی " پشتیوانی واشنتۆن لە شەڕی یەمەن
سێنای ئەمریکا لەگەڵ پڕۆژە یاسای پێشنیار کراو بۆ بەرتەسک کردنی پشتیوانی واشنتۆن لە شەڕی هاوپەیمانی سەعودی لە یەمەن نەیارەتی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک زۆرێنەی سینای ئەمریکا بە زیادکردنی پڕۆژە یاسای پێشنیار کراو بە گەڵالەی بودجەی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە نەیارەتیان کرد کە تیدا داوا کرابوو پشتیوانیەکانی ئەمریکا لە شەڕی عەرەبستانی سەعودی لە یەمەن بەرتەسک بکرێتەوە. " کریس مورفی" سیناتوری ئیالەتی کونتاکی ئەم پڕۆژە پێشنیار کراوی بە سێنا پێشنیار دابوو کە لەگەڵ نەیارەتی زۆرێنەی سێناتورەکان ڕووبەڕوو بووەوە. مورفی نەیارەتی سێناتورەکانی بە مانای دەرکردنی بەڵگەی دڕێژە دان بە بەشداری لە قەڵاچووی منداڵانی یەمەنی زانی ولەقاوی دا کە واشنتۆن لە قەڵاچووی کەسانی سیڤێل لە یەمەن پشتیوانی دەکات. بە پێی قسەکانی نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لە دژی شەڕی یەمەن، لەکاتی دەسپێکرانی پەلامارەکانی هاوپەیمانی عەرەبستانی سەعودی وئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆسەر یەمەن، ئەمریکا لەم هاوپەیمانیە پشتیوانی بەربڵاوی کردووە. هاوپەیمانی سەعودی، نۆی ئۆتی ٢٠١٨ لە پەلاماری ئاسمانی بۆسەر پاسێکی هەلگری قۆتابیانی یەمەنی لە پارێزگەی سەعدە ، ٥٥ کەسیان کوشتن وئەم پەلامارە ی بە یاسایی وڕەوا زانی. فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی ٢٣ی ئۆتیش بە ترۆمۆبێلی هەڵگری منداڵان وژنانی ئاوارە لە شارستانی ئەلدوریهمی سەربە پارێزگەی حودەیدە لە رٶژئاوای یەمەن پەلاماریان کرد کە لەو پەلامارە ٢٧منداڵ هاوڕێ لەگەڵ چوار ژن لە ناو خاک وخوێندا گەوزێندران.