وشداری دان لەسەر شەپۆلی سێیەمی کۆلێرا لە یەمەن
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندوروستی یەمەن لەسەر پەرەی ژوماری کوژراوانی کۆلێرا بۆ حەفتا و سێ کەس، نەتەوەیەکگرتوەکان سەبارەت بە ئەگەری تەشەنای دیسانەوەی ئەم نەخۆشییە وشداری دا .
لەئەنجامی درێژەی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن و تێکشکێندرانی دامەزراوە ژێرخانیەکانی ئەم وڵاتە بەتایبەت تۆڕی ئاوگەیاندن، نەخۆشی کۆلێرا زۆرخێرا لە یەمەن خەریکە تەشەنا دەستێنێ .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای نیگەرانی دەربڕین لەمەڕ تەشەنا سەندنی نەخۆشیی کۆلێرا لە یەمەن وتی : ئەم ڕێکخراوەیە نیزیکەی سەد وبیست هەزار نمونەی گومانلێکراو بە نەخۆشی کۆلێرای لە یەمەن لە ژانیڤەری هەتا ئووت، تۆمار کردووە .
بە وتەی دوو جارێک ژوماری گومانلێکراوان بە تووشبوون بە نەخۆشیی کۆلێرا لە ئاڤریلی 2017 لە یەک ملوێن و سەد کەس زۆرتر بووە بە چەشنێک کە ئەم نەخۆشییە بووتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە دوو هەزار یەمەنی هەرلەم ماوەیەدا .
دامەزراوەکانی مرۆڤدۆستانە لە یەمەن زۆرتر لە چوارسەد هەزار کەس لەناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن لەوان لە پارێزگەکانی حودەیدە و ئابیان، واکسینە کردووە .
بەرلەمەش ڕێکخراوی تەندوروستیی جیهانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئاستی کوژراوو برینداران لە یەمەن لەبەر باری خراپی خۆرادن خەریکە پەرە دەستێنی، وتی : یەمەن بەرەوڕووی شەپۆلی پڕمەترسی تەشەناسەندنی نەخۆشی کۆلێرایە .
دەستدرێژکاریی عەرەبستان لە مانگی مارسی 2015 ، یەمەنی بەەروڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردووەتەوە.