ئه‌یلوول 01, 2018 16:34 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ئەلحۆدەیدەی یەمەن

دوا بە دوای پەلاماری فرۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ماسیگیرانی یەمەنی لە نزیک لێوارەکانی حۆدەیدە ، لانیکەم ١٢ یەمەنی کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە ئەلمەسیرە، بە سەرنج لە تاو سەندنی پەلامارەکان، ئەگەری زۆرتر بوونەوەی ژمارەی قووربانیانی  ئەم پەلامارە  لە ئارا  دایە .

 هەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە کردەوەی بەلرێگیراوانیی سەعوودی لەمەر گوللـە باران کردنیی ماڵیی شارومەندان لە شارستانی ئەلدەریهەمی سەر بە ستانی حۆدەیدەی یەمەن ٣ کوژراو و ١٠ برینداریی لێکەوتەوە .

 هاوپەیمانی دەستدرێژکاریی سەعوودی لە ١٣ ـی ژوئەن پەلاماریی بەربڵاوییان بۆ داگیر کردنیی بەندەری حۆدەیدە، لە رۆژئاوای یەمەن دەستپێکردووە، بەندەری حۆدەیدە سەرەکی ترین رێگای ناردنیی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بۆ یەمەنە. هەر وەها بە هۆی ڕاکێتێک کە بەکرێگیراوانی سەعوودی بەرەو ماڵیی یەکێی لە شارومەندانیی یەمەنی لە گوندی ئەلکەعبین لە ناوچەی جەبەل جالس لە ناوچەی ئەلقەبیتە لە لەحەجج(باشووری یەمەن) هاویشتوویانە، دوو منداڵ بریندا بوون. عەرەبستان بە پشتگریی ئیمارات ، ئەمریکا و چەند وڵاتی دیکە لە مارچی ٢٠١٥ ەوە  دەستیان داوەتە پەلاماری سەربازی بۆ سەر  یەمەن و گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتەی کردووە. شەڕ پتر لە چواردە هەزار خوازییەکانیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی لە یەمەن تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوینان یەمەنی.

سەرپەیڤ