گیرانی حەوت سیخوڕی دەسدرێژکار لەپارێزگای "حودەیدە"ی یەمەن
ڕێکخراوە ئاسایشییەکانی یەمەن حەوت سیخوڕی سەعوودی-ئیمارارتی یان لە پارێزگای حودەیدەی ڕۆژاوای یەمەن قۆڵبەست کرد.
بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلمەسیرە، کەسانی گیراو دانیان نا بە ناسکردن و ڕاپۆردان لەبارەی ڕووداوەکان، بۆسەدانان بۆ هێنانەدیی پاشاگەردانی، ناجێگیری و ناهێمنی و ئامادە نەبوون لە کارگەلی پڕوپاگەندەیی گومڕاکەر بەگوێرەی ڕێکارنامەکانی دەسدرێژکاران.
هەوڵدان بۆ لەبەین بردنی یەکڕیزیی نێوان سوپاو جەماوەری یەمەن و هەروەها لەچاپدانی دروشمی ڕەگەزپەرستانە بۆ دنەدان لەدژ سوپای یەمەن لە هەوڵەکانی دیکەی گیراوانە.
لەهەواڵێکی دیکەدا، فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودیا سێ جاری بەدوای یەک ماڵ و نیشینگەو کێڵگەو مەزرای شارومەندانی یەمەنیان لە شارۆچکەی "باقم"ی سەربە پارێزگای سەعدەلە (باکووری یەمەن) بۆردومان کرد.
عەرەبستان بەپاڵپشتی ئیمارات،ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی کردووە بە پەلاماری سەربازیی سەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە. شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنیی لێکەوتووەتەوە.