هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆسەر پێگەی سەربازانی سەعوودیا
یەکەی مووشەکیی خۆڕاگریی یەمەن جارێکی دیکە پێگەی سەربازانی سەعوودیای لە خاکی عەرەبستانی کردە ئامانجی خۆی.
یەکەی مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دوێشەو(هەینی) پێگەی سەربازیی «المستحدث» ی سوپای عەرەبستانی سەعوودی لە عەسیر، باشووری ئەو وڵاتەی بە مووشەکی بالستیکی "بەدری یەک" پێکا.
لەهەمان کاتدا، کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕاپۆری دا؛ رۆژی هەینی لەڕەوتی بەرپەرچدانەوەی پێشڕەویی بەکرێگیراوانی سەعوودی بەرەو باکووری ناوچەی دورەیهمی لە ڕۆژاوای یەمەن، دەیان کەس لەوان کوژران و بریندار بوون.
ئەو سەرچاوە یەمەنییە ڕایگەیاند: لەو هەڵمەتەدا، نۆ ئۆتۆمبیلی نەفەربەر و ئۆتۆمبیلی بەکرێگیراوانی سەعوودیش تێکشکێندرا، پێشڕەویی بەکرێگیراوانی سەعوودی بەپشتیوانی بەرفراوانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەسدرێژکاران ئەنجامی گرت.
عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە هێرشی کردە سەر یەمەن و پاشان ئەو وڵاتە هەژارە عەرەبییەی لەزەوی، ئاسمان و دەریاوە گەمارۆ دا.
شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆری بڵاوکراوەی دەزگەی چاودێر بەسەر شوێنهاتەکانی شەڕ لەسەر خەڵکی سیڤیلی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان، لە نۆ ڕۆژی سەرەتای مانگی ئاگۆستی ڕابردوو، زیاتر لە٤٥٠کەسی سیڤیلی یەمەنی، لەوان ١٣١ منداڵ گیانیان لەدەست دا.