ئه‌یلوول 10, 2018 16:57 Asia/Tehran
  • محەممەد عەلی حوسی

سەرۆکی لیژنەی باڵای شوڕشی یەمەن جەختی کرد: دەسدرێژکاران وابیر دەکەنەوە بە داسەپانی زەخت وگوشاری ئابووری دەتوانن ئەوشتەی کەلەماوەی ساڵەکانی ڕابردوو لە ڕیگەی چارەسەرکرانی سەربازی بەدەسیان نەهێناوە ، وەدەسی بخەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕٶ دوشەممەی هەواڵدەری سەداو سیما" محەممەد عەلی حوسی" لە لاپەڕەی  خۆیدا لە توئیتر نووسیی: دەسدرێژکاران بوونەتە هۆی دابەزینی نرخی ڕیاڵ ی یەمەن لەبەرانبەر دراڤی بیانی ولە دەس ڕاگەیشتن بە رێگە چارەکان تەنانەت لە ناوچەکانی ژێر داگیر کاریان کەمتەرخەمیان کرد ، بەپێی ئەمە لە دەوڵەت داوا دەکرێت کردەوەی پێویست لەم بوارە ئەنجام بدات. سەرۆکی لێژنەی بالای شوڕشی یەمەن ، وتی: هەوڵەکان بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ڕێگە چارەی ئاشتی هەمووکات لەگەڵ لەمپەرنانەوەی وڵاتانی دەسدرێژکار یانی ئەمریکا، عەرەبستانی سەعودی ، ئیمارات وهاوپەیمانەکانی ڕووبەڕوو بووەتەوە، لە حاڵێکدا ئەوان دەبێ بزانن تەنیا کارێک کە دەیکەن پەرەی رەنج وکەسەری نەتەوەی یەمەنه. " محەممەد عەلی حوسی" پاش ئەمەیش بە ڕەخنە وگازەندە  لە کردەوەی " مارتین گریفیتس " نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەم وڵاتە وتبووی: دەسدرێژکارانی سەعودی - ئەمریکایی وهاوپەیمانەکانیان بە ئەنقەست بە ناردنی پارە ودراڤی لە چاپ دراو بۆ عەدەن لە باشووری یەمەن ، بایخی ڕیاڵی یەمەن یان دابەزاندووە وکەمیان کردووە/. عەرەبستان بە پشتیوانی ئیمارات ، ئەمریکا وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستیان داوەبە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووە بە هۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزاریەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزارکەس وئاوارەو هەڵوەدا بوونی ملیۆنان یەمەنی .

سەرپەیڤ