کۆبونەوەی هێزە سەربازییەکانی سەعوودی وەبەر پەلاماری مووشەکییی یەمەنییەکان کەوت
یەکەی موشەکی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی سێشەممە ، شوێنی کۆبوونەوەی هێزە سەربازییەکانی سەعوودی لە ناوچەی "جەیزان" (باشووری عەرەبستان )یان دایە بەر پەلامار.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هێزە سەربازییەکانی سەعوودی لە ڕۆژهەڵاتی چیاکانی "الدود"ی جیزان، دایە بەر پەلاماری مووشەکی هێزە یەمەنییەکان کە لەو پەلامارەدا زەبرێکی قورس لەو هێزانە کەوت.
یەکەی موشەکی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی هەینیی ڕابردوویش فڕۆکەخانەی جەیزانیان دابوویە بەر دوو مووشەک.
پلاماری هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی سەعوودی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو بۆ سەر یەمەن، بۆتە هۆی خۆجێی بوونیی پیشەسازیی بەرەڤانی، ساز کردنیی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.