لەئاکامی دڕندەکاریەکی نوێی هاوپەیمانی سعوودیایی پازدە یەمەنی کوژران
پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی سعوودیا بۆسەر دەورووبەری پارێزگەی حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن پازدە کوژراوو زۆرتر لە بیست برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونی یەمەنیی مەسیرە، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی شەوی پێنج شەممە ناوچەی فرزە ی سەنعا و ناوچەی کەشویع ی نیزیک بە پارێزگەی حودەیدەیان بوردومان کرد و تاوانکارییەکی نوێیان لە ڕۆژاوای یەمەن ئەنجام دا .
هەرلەم حاڵەدا وەزارەتی بەرەڤانی یەمەن ڕایگەیاندک هێزی سوپا ولیژنەکانی جەماوەریی یەمەن پەلاماری بەربڵاوی بەکرێگیراوانی سعودی بۆسەر ناوچە و گوندەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی فڕگەی حودەیدەیان بەرەوڕووی شکست کردەوە.
وەزارەتی بەرەڤانی یەمەنی باسی کوژران و بریندار بوونی ژومارێکی زۆر لە بەکرێگیراوانی سعودی لەم ئۆپراسیۆنەی کرد و وتی : هەشت ئوتوموبیلی سەربازی بەکرێگیراوانی سعودی هاوڕێ لەگەڵ سەرنشینانیان تێک شکێندرا.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.