ئه‌یلوول 13, 2018 11:38 Asia/Tehran
  • یەمەن: واشینگتۆن  بە دوای ناکۆکی نانەوە لە ناوچەکەدایە

وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای سەبارەت بە یەمەن بەدرێژەی هەڵوێستی ناکۆکی نانەوە لە ناوچە پێناسە کرد .

مایک پۆمپێئو  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو  لە بەیاننامەیە ک  دا وتی : عەرەبستانی سعودی و ئیمارات، هەوڵگەلێکی  بۆ کەم کردنی  مەترسی  زەبردان لە شارومەندان و ژێرخانەکانی ناسەربازی لە یەمەن، ئەنجام دەدەن.

 بە پێی ڕاپۆڕتی ڕۆژی  پێنج شەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی  مەسیرە، محەممەد عەبدوسەلام  وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لەنێو تویتەرەکەی دا نووسی : قسەکانی مایک پۆمپێئو  سەبارەت بە یەمەن ، بەرگری لە دڕندەیی وڵاتانی دەستدرێژکار و بنپێکەری  ڕاپۆری کارناسانی  نەتەوەیەکگرتووەکانە.

عەبدوسەلام وتیشی: قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وە بن پێ نانی  یاساکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لەلایەن واشینگتۆن، دەسەلمێنێ.

قسەکانی کاربەدەستانی ئەمریکی  بۆبەرگری کردن لە تاوانکاری هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر یەمەن لەحاڵێکدایە کە پەلاماری ئەم هاوپەیمانییە بەسەرکردەیی عەرەبستان و ئیمارات لە مارسی 2015 ەوە تائێستا  بووەتە  هۆی کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان  یەمەنی.

سەرپەیڤ