ئه‌یلوول 14, 2018 10:07 Asia/Tehran
  • یونیسێف: یەمەن بۆتە  جەهەننەمی منداڵان

سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) ڕاپۆرتی دا کە یەمەن بووەتە جەهەنەمێک بۆ منداڵان.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  کەنالی تەلەڤەزیۆنی ئەلجەزیرە، سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف)  لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند، پتر لە ١١ ملوین منداڵی یەمەنی بەرەو ڕووی کەمبوونیی ماددەی خۆراکی، نەخۆشی و ئاوارەبوونن.  ڕێکخراوی نادەوڵەتی بەریتانیایی" منداڵان رزگار بکەن" هەم لە بارەی برسییەتی و مەترسی مردن  پتر لە چوار ملوێن منداڵی یەمەنی نیگەرانی دەربڕی و وشداری دا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە بەندەری حۆدەیدە، فریا گوزاری خۆراکی هەرەشەلە ملوێنان منداڵی یەمەنی دەکات. هاوپەیمانی دەستدرێژی سەعوودی لە ١٣ ژوئەن پەلاماری بەربڵاوییان بۆ داگیر کردنیی بەندەری حۆدەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن دەستپێکردووە.  بەندەری حۆدەیدە سەرەکیترین ڕێگای ناردنیی یارمەتییەکانیی مرۆڤدۆستانەیە بۆ یەمەن .

سەرپەیڤ