ئه‌یلوول 15, 2018 19:28 Asia/Tehran
  • ڕەخنەگرتنی

سەرۆکی لێژنەی باڵای شوڕشی یەمەن ڕایگەیاند : بێ دەنگە کردنی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر پەلامارە تیرۆریستەکانی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی لەدژی یەمەن، بووە هۆو کە ئەوان بە ئەنقەست توشی جەنایەت بن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " محەممەد عەلی ئەلحوسی " سەرۆکی لێژنەی باڵای شوڕشی یەمەن ئەمڕۆ شەممە لە هاوڕی یەتی کۆمەڵگەی جیهانی لەگەڵ " جەنایەتەکان" هاوپەیمانی دەسدڕێژکاری سەعودی ڕەخنەی گرت ووتی: پەلامارەکانی ئاسمانی بۆسەر هەمارەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەڵگری مادەی خواردەمەنی لە ئەلحودەیدە لە درێژەی گەلالە وبەرنامەی لە پێشدا دیاری کراوی هاوپەیمانی سەعودی بۆ جێ بەجێ کرانی هەڵمەتی تیرۆریستی خۆ لە بەر دەسڕێژدانی هەمارەکان وناوچە ئاوەدانەکان ئەنجامی گرتووە." حوسی ڕۆژی پێنج شەممە ی ڕابردوو لە لاپەڕەی توئیتری خۆیدالەبارەی پەلامارەکان ودەسدرێژکاریەکانی هاوپەیمانی سەعودی بۆ سەر هەمارەکانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی هەلگری مادەی خواردەمەنی وناوچە ئاوەدانەکان لە حودەیدە وشداری دا بوو. فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی دوێنێ هەینی هەماری مادەی خواردەمەنی ڕێکخراوی بەرنامەی جیهانی خوراکی لە حودەیدە دابووە بەر پەلامار. سەرۆکی ئەرکانی باڵای شوڕشی یەمەن بە بڵاوکردنەوەی توئیتێکی تر لە هەموو ڕێکخراوەکانی نیودەوڵەتی داوای کرد بە چالاکیەکانی خۆیان درێژە بدەن هەتا ئەم دەرفەتە بۆ دەسدرێژکاران لەدژی یەمەن لەمەڕ بومبارانی هەمارەکانی ڕێکخراوی بەرنامەی جیهانی خوراک دابین نەکرێت. عەرەبستان بەپشتیوانی ئیمارات، ئەمریکا وچەند وڵاتی تر لە ماوسی ٢٠١٥ دەستی کردە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە . شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووە بە هۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزار یەمەنی ، برینداربوونی دەیان هەزارکەس وئاوارە و هەڵوەدابوونی ملیۆنان یەمەنی .

سەرپەیڤ