درێژەی کردەی سەرکەوتکارانەی ئالی سەعوود لەدژ نەیارانی سیاسی لە عەرەبستان
بەرپرسانی عەرەبستان، لەچوارچێوەی سیاسەتی پاشمیری ئەو وڵاتە لەمەڕ گرتنی نەیارانی سیاسی، دوو ئیمام جومعەی مزگەوی ئەلحەرام کە هەردووکیان مامۆستای زانکۆی ئوممولقورا لە مەککە بوون، لەکار هەڵپەسێردران و مامۆستایەکی ئافرەت لە ئەلجوفیان گرت.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی فارس، ماڵپەڕی بەندکراوانی ئەندێشە کە هەواڵی هاوپێوەند بە زیندانیانی سیاسی و نەیارانی رژیمی ئالی سەعوود بڵاو دەکاتەوە، لە توئیتەردا نووسی: هەواڵی هەڵپەساردنی شێخ "خالید بن عەلی ئەلغامدی" لە وانەگوتن لە زانکۆی ئوممولقورا و پێش گرتن بەوتاردان و گوتاربێژیی ناوبراو لە مزگەوتی ئەلحەرام، ڕاستە.
ئەو ماڵپەڕە هەروەها نووسی: فەیسەڵ بن جەمیل غەزاوی سەرۆکی کۆلێژی بانگخوازی و بنەماکانی دین لە زانکۆی ئوممولقورا و گوتاربێژی دیکەو ئیمامی جەماعەتی مزگەوتی ئەلحەرامیش ، لە وتاردان و گشت چالاکییەکانی هاوپێوەند بە بانگخوازیی قەدەغە کراوە.
هێزە ئاسایشییەکانی عەرەبستان هەروەها مامۆستایەکی ئافرەتیان لەناوچەی ئەلجوف هەڵکەوتوو لە پارێزگای"سکاکا"ی بەتۆمەتی بلاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سیاسی لەگەڵ هاوڕێکانی، قۆڵبەست کرد.
لە یەکساڵی رابردوودا بەتایبەت پاش دەسنیشان کرانی محەممەد بن سەلمان وەک پاشمیری عەرەبستان کە سیاسەتەکانی ئەمریکاو رژیمی ئیسرائیل لەناوچە پێوشوێن دەگرێ، دەیانکەس لە بازرگانان، زانایانی دینی، شازادەکان، بلیمەتان، شاعیران، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکوانانی مەدەنی بەتایبەت ژمارێک لە ژنانی ئەو وڵاتە گیراون و ڕەوانەی زیندان کراون.
ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕێکخراوەودەزگەکانی مافە نێودەوڵەتییەکان هەردەم خوازیاری ئازادکرانی خێرای گیراوان و ڕاگەیێندرانی شوێنەکانی گیرانیان، بووە.