پەلاماری فڕۆکەی "قاسفی یەک" ی یەمەن بۆسەر بنکەی دەسدرێژکارانی سەعوودی لە لێوارە رۆژاواییەکان
هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە هەڵمەتێکدا لە لێواری رۆژاوایی بەکەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی"قاسفی یەک" پێگەو بنکەی بەکرێگیراوانی دەسدرێژکاری سەعوودیان پێکا.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، بەپێی ڕاگەیاندنی میدیا یەمەنییەکان ، ئەو هەڵمەتە لەباکووری "ئەلخوخە" لە لێوارە رۆژاواییەکان ڕووی داوە.
یەکەی فڕۆکەوانیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بەرلەوەش بە فڕۆکەی بێ سەرنشینی"قاسفی یەک" چەندین جار ژووری هەڵمەتی هێزە دەسدرێژکارەکان و بەکرێگیراوانی سەعوودی لە بەرەی لێوارە رۆژاواییەکانی یەمەنی بۆردومان کردووە.
لەهەمان کاتدا، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی شەممە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی رژیمی سەعوودی لە بەرزاییەکانی "الشبکە" لە جیزان ، پێکا.
سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لەکاتی دەسپێبوونی هێرشی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆسەر یەمەن تائێستا دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی عەرەبستان وهاوپەیمانانی خستووەتە خوار.
عەرەبستان بەداکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی داوەتە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی لەزەوی، ئاسمان و دەریاوە گەمارۆ داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەو پەرتەوازە بوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.